بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
لەم بابەتە باسێک لە ئیمەیڵی بازرگانی دەکەین و ئاشنا ئەبین بەم جۆرە ئیمەیڵە و باسی سوودەکان و چۆنیەتی بەکارهێنانی دەکەین بە هیوای ئەوەی سوودی هەبێت بۆ خوێنەران .
سەرەتا باسێکی ئیمەیڵ ئەکەین لەگەڵ سوودەکانی
ئیمەیڵ یان پۆستی ئەلکترۆنی بۆ ناساندی تۆیە لەناو تۆڕی ئینتەرنێت
واتە کاتێک تۆ لە هەر وێپ سایت و ئەپێک بەژداری دەکەیت و بینەر دەبیت بۆ ئەوەی هەژماری خۆت بکەیتەوە سەرەتا پێویستە تۆ ناونیشانێکی ئەلکترۆنیت هەبێت بۆ ئەوەی زانیاری و داتاکانی هەژمارەکانت پارێزراو بن
نموونەکانی ئیمەڵی ئاسایی
dana@gmail.com
dana@hotmail.com
dana@yahoo.com
dana@outlook.com
ئەمانە تەنها نموونەی ئیمەیڵی ئاسایە
ئەی ئیمەیڵی بازرگانی چیە ؟
ئێمە کاتێک ئیمەیڵ لەسەر سایتەکانی
(gmail یان yahoo یان hotmail)
یان هەر کۆمپانیایەکی تر درووست دەکەین دەبێت بە پێی یاسا و مەرجەکانی ئەوان ئێمە کار بە ئیمەیڵەکە بکەین
بەڵام لە ئیمەیڵی بازارگانی وانیە
تۆ خۆت خاوەنی سایتەکە و ناوەکەیت
بۆ نموونە ئەگەر تۆ ناوت کوردستان بێت
ئیمەیڵەکەت بەم جۆرە ئەتوانی دابنێیت
dana@kurdistan.com
info@kurdistan.com
بەو جۆرە تۆ خۆت خاوەنی دۆمەین و سایتەکەش دەبێت
نموونەی ئیمەیڵی بازرگانی
dana@jomojo.com
info@nrttv.com
info@rudaw.net
بۆ دانانی ئیمەیڵی بازرگانی ئەتوانن پەیوەندی بکەن