من دانا ئەکرەم خەڵکی شاری سلێمانیم خاوەن و بەڕێوەبەری ئەم ماڵپەرەم ، ئەم ماڵپەرە بۆ بڵاوکردنەوەی زانیاری تەکنەلۆجیا دامەزراندووە ، هیوادارم بتوانم سوودێک بە بینەرانی ئەم سایتە بگەیەنم ، وە پێگەکەم کراوەیە بۆ هەموو ئەو بەڕێزانەی ئەیانەوێ بابەت و زانیاری خۆیان بڵاوبکەنەوە .

ناونیشانی دۆمەین

www.dana.repair

پێناسەی ماڵپەر

ماڵپەڕێک بۆ بڵاکردنەوەی زانیاری و فێرکاری تەکنەلۆجیا و هێنانەوەی کاڵا لە ووڵاتانی ئەورووپی و سین

مافی پاراستنی زانیاری سەردانکەران

لەم وێپ سایتە هیچ خۆتۆمارکردنێک بوونی نیە تا زانیاری کەسی وەربگرین و هەڵیبگرین ، لە هەمان کاتدا هەر زانیاریەکی کەسی لای ئێمە پارێزارو دەبێت تا ئەو کاتەی لایەنی ئەمنی داوای زانیاری دەکەن بە فرمانی دادگا

ئەو بەشەی زانیاری کەسی وەردەگیرێت

ئێمە بەشێکمان هەیە بۆ هێنانەوەی کاڵا لە ووڵاتانی دەرەوە ، کاتێک بەکارهێنەر داوای کاڵایەک دەکات ئێمە ناوی سیانی و ژمارە مۆبایل و ئیمەێڵی لێوەردەگرین و دواتر قسەکانمان لە ئیمەیڵ بەردەوامی ئەبێت ، ئەو زانیاریانەی کە وەردەگیرێن بۆ داواکاری تەنها لای خاوەن ماڵپەر دەردەکەوێت و هیچ کەسێکی دەرەکی ئەو زانیاریانە نابینێت

ئاستی پاراستنی سایتەکە لە هاک چۆنە

لە سەرانسەری جیهان هیچ سیستمێکی پارێزراو بوونی نیە هەموو سیستمێک ئەکرێت هاک بکرێت لە لایەن هێرشبەرانی ئەلکترۆنیەوە ، بەڵام ئێمە بە پێی ئەو ئەزموونەی هەمانە بەشێوازێکی باش پاریزگاری لە سێرڤەر و سیستمەکانمان دەکەین لە هەر ئەگەرێکی هاک و دزەپێکردن

چۆن کاڵا دەهێنەوە بۆ کوردستان و عێراق

ئێمە کاڵا دەهێنینەوە بۆ کوردستان و عێراق ، چەند وێپ سایتێکی بەناوبانگ هەیە نموونە لەوانە

aliexpress , Temu , Amazoon هتد

لەوانەو چەندین سایتی تر کە لە بەشی داواکردنی کاڵا لینکەکانیان بە دی دەکرێت دەتوانین کاڵاتان بۆ نهێنینەوە

چۆن دەگات بە دەستمان 

ئەوەی لەسەر بەکارهێنەرە تەنها ناردنی لینکی کاڵاکەیە ، ئێمە بۆی دەکڕین و دەینێرینەوە تا بەردەرگای ماڵەکەت

چۆنیەتی پارە دان

بۆ هەر داواکاریەک کە دەینێریت بۆ ئێمە لە دوای وەڵام دانەوەتان لە ئیمەیڵ ئێمە کێش و قەبارەتان بۆ دیاری دەکەین و نرخەکەتان بۆ دەنێرین گەر ئێوە ڕازی بوون بەو نرخە دواتر پارەکە لە ڕێگەی فاست پەی یان ئێف ئای بی دەنێرن و ئێمە داواکاریەکەتان بۆ ئامادە دەکەین

پەشیمان بوونەوە

لە دوای ناردنی پارەکەت ماوەی سێ رۆژ هەیە بۆ پەشیمان بوونەوە دوای ئەو ماوەیە مافی پەشیمان بوونەوەت نابێت

گرێنتی جۆری کاڵا و سەلامەتی

ئێمە تەنها بەرپرسین لە شکانی کاڵاکەت ، واتە بەرپرس نین لە جۆر و شیوازی کاڵا چوونکە ئێمە ئەو لینکە داوا ئەکەین کە تۆ ئەینێریت

Back to top button